بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هۆشداریده‌ده‌ین له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كارانه كه مه‌به‌ست لێی ڕاكێشانی وڵاتن بۆ ناو نادیاره‌كان.
سودانی دەشڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رپرسیاره له سه‌رپێچیكردن بۆسه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوری و یاساییه‌كان، به‌و پێیه‌ی عێراق له ئاژاوه و لێكه‌وته‌كانی نزیكبووه‌ته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش به واتای سازشكردنه له‌سه‌ر ئاشتی مه‌ده‌نی و ئاسایشی نیشتمانی وڵات و كوده‌تایه‌كه له دژی پرۆسه‌ی سیاسی".
هەروەها کاندیدەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا له سیاسهتمەدارانی عێراق ده‌كات کە د‌رك به مه‌ترسی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كارانه بكه‌ن.
پەیامەكەی محه‌مه‌د شیاع سودانی لەكاتێكدایە کە ئەمڕۆ سێ شەممە خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا چونه به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و دواتر ئەنجومەنەكە كارەكانی هەڵپەسارد
Your Comment